بەر لە هەموو شتێک زۆر بە کەمی دەزانم کە تەنیا ڕۆژی 8ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان بێت، مەرجێکی دەستلێبەرنەدراوی ژیانە؛ هەموو ڕۆژێک لەگەڵ ژنی ئازاد بێت، بەڵام ڕاستینەی 8ی ئادار بەئاشکرا ئەو ڕاستییە دەردەخاتەروو کە لە ژیاندا ژن بوونی نییە. هەڵوێستێک کە تەنیا لە ڕۆژێکی وەهادا یادکردنەوەی پێ ڕەوا دەبینێت، چوارچێوەی قوڵایی کۆیلایەتی نیشان دەدات. بۆ من بوارێکی خەباتە کە تا دەچێت زیاتر قووڵبوونەوەی لەسەر دەکەم. دوور نایبنم لە شەڕ، تەنانەت وەکوو لە هەموو شۆڕشەکاندا هەبووە، لە شۆڕشەکانی ڕۆژی ئەمڕۆماندا و بەتایبەتیش بۆ شۆڕشی ئەمڕۆمان و بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی کوردستان سەرکیترین و بنەڕەتیترین تەوەرە و بابەت، شیکردنەوەی ژیانی دەوری ژنە. لەناوەندی هەموو کارەکانی هەر لە پرسەکانی شەڕەوە تا ئاشتی و نەشونماکردنی بناخەی ئازادییەکەیدا جێگە دەگرێت.
ساڵانی 2000 دەبێت بە ساڵانی ئازادی ژن لە بەرانبەر بە قۆناخە تاریکەکانی شارستانی کە قوڵترین هیچ بوونی بەسەر ژندا هێناوە. من لە ڕاستیدا ئەو شارستانییە بە سەردەمێکی تاریک و سەهۆڵبەند دەبینم. بەڵام لە سەرەتای ساڵانی 2000 و بەبەهاربوونی ژن دەستی پێ کردووە. لە بەرانبەر بەفر و زستانی سەختی ئەو دەسەڵاتدارییەی بەدرێژایی مێژووی شارستانی لەسەر درۆزنی و ستەم و زۆری دژی ڕەگەزی ژن خۆی گرتووە، وەکوو گوڵە فەلەزە بەفر و سەهۆڵ دەشکێنێت، سەردەردەکات و ئازادی ژن بەرجەستە دەبێت. بەمەش بەبەهاربوونی ژن، بە ئاڕاستەی بەهاری ژندا لە دژی بەفر و زستانی سەخت گوڵکردنی ژن و گوڵکردنی تەڤگەڕی ئازادی ژن بەدی دێت. ئەم ئاستە بە گرنگ دەزانم. من بە دڵ و بە ئەقڵمەوە پەیوەندیم لەگەڵ ژن بەست، ئەمە ناسنامەی منە، فۆرماسیۆنم ئەمەیە، تێڕوانینم بۆ ژن ئەمەیە.
پێویستە هەرگیز لە بیر نەکرێت کە ژیانێکی بەواتا و شەرەفمەندانە لەگەڵ ژن زاناییەکی گەورە و مەزنییەکی پێویستە. پێویستە ئەوانەی بانگەشەی ئاشقبوون دەکەن هەمیشە لە یادیان بێت کە ڕێگەی بەدیهێنانی لەم زانایی و مەزنییەدایە. گەر خواستی ژیانی ئەمە هەبێت، پێویستە بەر لە هەموو شتێک سەرلەنوێ لەگەڵ ژن، بە زانایی هەمەلایەنە و لەناو هاوسەنگییەکی هێزدا سەرکەوتن لە هاوبەشیکردن و بەرهەمهێنانی هەستەکانی جوانی و مەزنیدا مسۆگەر بکرێت. پێویستە بگەن بەحەقیقەتی بوونیادنانی ئەو ڕاستینەیە. لەم مژارەدا دەبێت (تاک) ی و گەردوونی واتا ژن و پیاوی بەرجەستە لەگەڵ پیاو و ژنێتی نابەرجەستەی شیاو بەشێوەی تێکهەڵکێش و لەناو یەکدا بژی. پێویستە لە چوارچێوەی موڵک و خاوەنداریکردندا لە بنەڕەتەوە تەرکی یەکتر بکەن. لەجیاتی نامووسی نەریتی، پێویستە بەهەند وەرگرتنی کەسایەتی جوانی و ڕەسەنی سەرسووڕهێنەر بەرجەستە بکرێت. تاوەکوو شۆڕشێکی بناخەیی ژن و گۆڕان بەسەر زیهنییەت و ژیانی پیاودا نەیەت، گۆڕانی ژیان بێ دەرفەتە. چونکە تاوەکوو ژن کە خودی ژیانە ڕزگاری نەبێت، خودی ژیانیش وەکوو سەرابێک دەبێت. تاوەکوو ئاشتەوایی پیاو لەگەڵ ژیان و ژیان لەگەڵ ژن بەرقەرار نەکرێت، بەختەوەریش دەبێت بە خەیاڵێکی پوچ.
بە ئەگەرێکی گەورە هاوسەرگیرییەکی لە دەرەوەی ڕەزامەندی خۆتان بوو، پاشان ئێوە دایکن، ئێش و ژانتان هەیە، بەڵام ئەشق لەگەڵ دایکایەتی ناکرێت، ئەشق ژیان دەکوژێت، گەلێک ژنی ئازاد نەبێت، شانسی ئازادی نییە.
دەبێت ئێوە ئازاد ببن، سیاسەت بە ئەشقەوە و بە خۆشویستنی گەلەوە دەکرێت.
لە تەڤگەڕی ئازادی ژندا دەژین، ساکینە نموونەیە، ئێوە نموونەن، ژیانی ساکینە نموونەیە. ئازادبوونی ژن، تێکۆشانی ساکینەیە. حسابی ساکینە دەپرسم. ئاشکرای دەکەم.
ژنە قارەمانی مەزن هەن، پیرۆزی ژیان گرنگە، پێویستە واز لە کۆیلەبوون و کۆیلایەتی بهێنرێت. پەیامم بۆ 8ی ئادار بەم شێوەیەیە ؛ گەلێک ژنی ئازادی نەبێت، ئازاد نابێت، دۆخی تەواو ئازادبوونی ژن، خوداوەندێتییە. لێرەوە جارێکی تر ژنە شەهیدە قارەمانەکان بەبیردەهێنمەوە.[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!