• فایەق هۆشیار مستەفا ساڵی 1922 لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە.
• هەر لە منداڵیەوە پیرەمێردی شاعیری گەورەی کورد کە باپیریەتی بردویەتیە لای خۆی و بەکوردیی گۆشی کردوە.
• خوێندنی سەرەتایی لە ناوەندی سلێمانی تەواو کردوە.
• ئامادەیی لە بەغداد تەواو کردوە و هەر لەوێش چۆتە کۆلێجی حقوق و لە ساڵی 1944 لیسانسی قانونی وەرگرتوە.
• تا ساڵی 1947 لە سلێمانی پارێزەری کردوە.
• لەو ساڵەدا بوە بە حاکم لە سلێمانی و پاشان لە #کەرکووک# و ئینجا لە #کفری#.
• یەکێک بوە لە نوسەرانی گۆڤاری گەلاوێژو گۆڤاری (#نزار#).
• دۆستی دێرین و هاوڕیی خوالێخۆشبو مامۆستا #ئیبراهیم ئەحمەد# بووە، لەم سەردەمەدا کە مامۆستا ئیبراهیم بە کارێکی پێویست بەغدادی بە جێ هێشت بەراسپاردەی مامۆستا ئیبراهیم کاک فایەق شەونخونی بەدیار گۆڤاری گەلاوێژەوە دەکرد.
• ئەندامێکی چالاکی #حزبی هیوا# بوو کە خوالێخۆشبوو مامۆستا #ڕەفیق حلمی# سەرۆکی بووە.
• ماوەی دوو ساڵ لە (2 #01-08-1954# – #05-08-1956#) سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بووە، زۆر خزمەتی شارەکەی کردووە، ڕازاندنەوەی باخی گشتی و ئەو گۆڕانکارییانەی فەرمانبەران و ڕێکخستنی شەقام وئاوو ئاوەڕۆی شاری سلێمانی بەرهەمی ئەوساڵانەبو کەئەوتێیدا سەرۆکی شارەوانی بو.
• لە 9ی حوزەیرانی 1963 بە فەرمانی زەعیم سدیق مستەفا گیرا و ماوەیەکی زۆر لە زینداندابو.
• ماوەیەکی زۆر بەڕێوەبەری تاپۆ بۆ لە عیراقا بووە. بە شایەتی لێپرسراوی ئەو دەزگایە یەکێک بوە لەباشترین بەڕێوەبەر گشتیەکان.
• پاشان بووبە ئەندامی دیوانی تەدوینی قانونی، پاشان ئەندامی مەحکەمەی تەمیزی عێراق و جارێکیش کراوە بە بەڕێوەبەری گشتی تاپۆ لەبەرئەوەی کە پێویستیان بە خیبرە و شارەزای هەبوە.
• لە کاتی مەحکوم کردنی شەهیدان خاڵە شیهاب و جەعفەر ئەنوەر-دا فایەق هۆشیار زۆر بە پەرۆشەوە دوای مەسەلەکە کەوتبو، بەشێوەکەی لەگەڵ سەرۆکی مەحکەمەی ثورەدا بەگژیەکدا چون لەسەر ڕاپۆرتی ئەو خانەنشین کرا.
• وەک یاساناسێکی دڵسۆز لە هەردو گفتوگۆی ساڵی 1984 و 1991 لەگەڵ ڕژێمی عێڕاقدا ڕۆڵێکی گەورەی هەبو لە داڕشتنی پرۆژەی کردویدا.
• لە ژیاندا هەمیشە پیاوێکی کوردی، دڵسۆز، بوێری و جوامێر ناسراوە و هیچ کاتێک سڵی لە دەسەڵاتداران نەکردۆتەوە.
• دوای مردنی پیرەمێرد کە (ژین) لە لایەن وەرسەی پیرەمێردەوە بەڕێوەدەبرا و کاک ئەحمەد زرنک سەرنوسەری بو، فایەق هۆشیار هەمیشە باوکی ڕوحی ڕۆژنامەکە بو، هەفتە هەفتە لەگەڵیدا دەژیا.
• هیمەتێکی زۆری نواند بۆ ئەوەی شیعرەکان و پەندەکانی پیرەمێرد لە فەوتان ڕزگاری ببێ. زۆری دەستنوسەکانی پیرەمێردی لای خۆی پاراستبو.
• ئەم پیاوە مەزنە دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن، لە شاری بەغداد ڕۆژی یەکی ئایاری 2002 کۆچی دوای کرد و لەسەر وەسێتی خۆی تەرمەکەی هێنراوەتەوە شاری سلێمانی و لە گردی مامەیارە بو بە میوانی پیرەمێرد و جەمیل صائب و شازاد صائب.
پوختەیەک لەوکارو فەرمانانەی خوالێخۆشبوو فایەق هۆشیار وەک خۆی ڕیزبەندی کردوە..
08-06-1947 - 25-07-1947 محامی فی السلێمانیة.
26-07-1947 - 23-02-1950 حاکم فی محاکم مدینە کرکوک و قضا و کفری.
23-02-1950 – 10-08-1952 حاکم فی محاکم السیمانیة.
10-08-1952 – 10-08-1954 حاکم فی محاکم کرکوک.
19-07-1956 – 27-08-1959 اعادة خدماتە الی ڕئاسة بلدیة السلێمانیة مع الاحتفاظ و بصفة الحاکم.
19-07-1956 – 27-08-1959 حاکم فی محاکم السیمانیة.
28-08-1959 – 17-03-1963 مدیر عام الاستیلا و و التوزیع فی وزارة الزراعة/بغداد مع الاحتفاظ بصفة الحاکم.
17-03-1963 – 23-10-1963 حاکم فی محاکم السیمانیة.
23-10-1963 – 20-03-1966 حاکم و مدون قانونی فی دیوان التدوین القانونی فی وزارة العدل ببغداد.
21-03-1971 – 04-07-1971 حاکم و مدیر الطابو العام /بغداد.
26-06-1971 - 04-07-1971 حاکم دائم فی محکمة تمییو العراق.
04-07-1971 – 14-03-1977 حاکم دائم فی محکمة تمییز العراق و مدیر الطابو العام بغداد.
14-03-1977 – 1997 محامی فی بغداد بعد احالتە علی التقاعد فی 17-03-1977 بقرار جائر من مجلس قياده الثوره
کارە یاسایی و ڕوناکبیری و سیاسیەکانی خوالێخۆش بو
جگە لەو فەرمانگەو کارانەی کە بەکورتی ڕیزبەندکراوەن، خوالێخۆشبو (فایەق هۆشیار) لە زۆر هەیئەو ئەنجومەن و لیژنەدا کاری کردوە، کە ئەمانەن:
یەکەم: لیژنەو هەیئەکانی ئەنجومەنی کشتوکاڵی باڵا لە وەرەتەکانی چاککردنی کشتوکاڵی وەزارەتی پلان و نەخشەکێشان، وەزارەتی دادپەروەریی لە عێراق.
دووەم: ئەندامانی یاسایی ناموتەفەریغ (غیر متفرغ) لە ئەنجومەنی ئیدارەی کومپانیای نیشتیمانی نەوت لە عێراق لە ساڵی 1968 تا ساڵی 1975.
سێیەم: بەرامبەر بەو ئەرکانەی چەندین نوسراوی سوپاس و ڕێزونرخاندنی پێبەخشراوە. لەوساڵانەی خزمەتکردنانەیدا، بەبێ ئەوەی بۆجارێکیش موحاسەبە بکرێت یان سزایەکی بدرێتێ.
چوارەم: لەوهەموو ئەرک و لێپرسراویتیەدا کە بەدرێژایی ئەوساڵە زۆرانەدا ڕایپەڕاندون هیچ جۆرە یارمەتی و دەرماڵەیەکی وەرنگرتوە، لە کاتێکدا هاوپیشەکانی هەمو ئەو دەرماڵە و یارمەتیانەیان وەرگرتوە، چونکە بەلای خوالێخۆشبووەو سەر ڕاستی لەکاروکردەوە و دڵسۆزی لە ڕاپەڕاندنی ئیش وکاردا بەپارەو بەخشین و دەماڵە ناکرێ.
پێنجەم: بەرامبەر هەمو دڵسۆزی ماندوبونەو لەسە هەڵوێستی کوردایەتی نیشتمانپەروەریی ئەم پیاوە، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (مجلس قیادة الثورە) لە ڕۆژی 14-03-1977 دا خانەنشین کرا کە هێشتا 8 ساڵی مابو کە خانەنشین بکرێت، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی بوو.
شەشەم: هەردوای ئەوەی خانەنشینکرا دەستی دایەوە جانتای پارێزرێتیەکەی و لە سەندیکای پارێزەرانی عێراقدا وەک پیاوێکی یاسایی و حاکمێکی سەرکەوتووە کەسێکی ڕاستگۆ و دادپەروەر ڕێزی لێگیرا و لە چەنیدن مەحکەمەی عێڕاقیدا وەک پارێزەریکی ناسراو و ناودار لە زۆر کێشەی یاساییدا ئەبو بە پارێزەر.
حەوتەم: مامۆستا هۆشیار لە ژیانی خۆیدا و لە ڕۆژی 08-06-1963 لە کاتێکدا دادوەر ئەبێ لە شاری سلێمانی و دەسەڵاتدارانی عەسکەری بەسەرکردایەتی زەعیم سدیق مستەفا ڕەشبگیریکی سەرتاسەری پارێزگاری سلێمانی دەستیپێکەن و دوای نوشستهێنانی گفتوگۆی سەرکردایەتی شۆرشی کوردستان و یەکەم دەسەڵاتی بەعسیە فاشیەکان داوا لە مامۆستا ئەکرێ کە ئیمزا لەسەر ئەو ڕەشبیگیریە بکات وەک حاکمێک فایەق هۆشیار ئەو داوایەی کاربەدەستان ڕەتدەکاتەوە، بۆیە لە پێش ڕۆژی 9/حوزەیراندا، ئەو و دەستەیەک لە پیاو ناسراوانی شار دەسگیر ئەکرێن و لە زینداندا ئەمێننەوە، تا ڕۆژی 02-09-1963 دا لەگەڵ ژمارەیەکدا لە زیندانیان ئازاد ئەکرێ. کە لە زیندان دەرئەچێ لەسەر ئەو ڕەفتارشوڤێنیەی دەسەڵاتدارانی عەسکەری ئیستقالە پێشکەش ئەکات، بەڵام وەزارەتی داد ئیستقالەکەی لێقەبووڵ ناکات و ئەیگوازێتەوە بۆ دیوانی تەدوینی قانونی لە وەزارەتی داد لە بەغداد.
هەشتەم: لە ساڵانی 1966، 1968، 1970، 1974 دا چەندین جار دەسەڵاتدارانی باڵا داوای گەرمان و پلە و پایەی زۆربەرزیان لێکردوە، وەک وەزیزی، سەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان، سەرۆکی ئەنجومەنی تەنفیزی بۆ ناوچەی ئۆتۆنۆمی و هەندی جار زۆریشیان لێکردووە، یان بە نەرمونیانی خەڵکیان ناردۆتە کنی بەڵام ئەولەسەر هەڵوێستی خۆی سوربوە و ئەوکار وپلە و پایانەی بە خیانەت زانیوە و قەبوڵی نەکردوە.
نۆیەم: فایەق هۆشیار هەر لە سەردەمی لاوێتیدا تێکەڵ بە بزوتنەوەی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریی بووە، لە ساڵی 1938دا چۆتە ڕیزەکانی حیزبی هیوا و تا ساڵی 1944دا لە ڕیزەکانی ئەو حیزبە و بە نهێنی درێژەی بە خەباتی سیاسیەي داوە، هەرلەدوای نەمانی ئەو حیزبەش فایەق هۆشیار هەمیشە ئاگادار و هۆشیاری خەباتی کوردایەتی بووە و لە نزیکەوە هوشیارانە درێژەی بە خەباتی کوردیەتی داوا هەزاران کەسی ئەم کوردستانە ئەو شاهیدەی بۆ ئەدەن کە کاک فایەق سەنگەری خەباتی کوردانەی هەمیشە جۆشداوە، باوەکوو ئەندامێکیش خەباتی نەکردبێ..
دەیەم: هەر ئەم پیاوە بەوەفا وئەمەکە ماوەیکی زۆر لە بوارەکانی ئەدەب و ڕوناکبیری و ڕۆژنامەنووسیدا کاریکردووە، چەندین وتار و نوسنینی لە ڕۆژنامەی ژین، کە باپیری دایمەزراندوە لە گۆڤاری گەلاوێژ کەخۆی بەبنەماڵەکەی داناوە لێکۆڵینەوەی و باسی بەپیزی ئەدەبی و یاسایی و ڕونکابیری بڵاوکردۆتەوە کەلەم کتێبەدا بەشێک لەو وتارانەی گۆڤاری گەلاوێژ ئەخوێنینەوە.