جان دۆست ڕۆماننووس لەساڵی 1965 لە شاری #کۆبانی# لە خێزانێکی ئەدەب و هونەر دۆستدا لەدایکبووە، باوکی مەلا بووە فێری عەرەبی و وانەی قورئانی کردووە.
جان دۆست چۆن بە دونیای ئەدەب ئاشنابوولە سەرەتادا؟
من لە شاری کۆبانی لە ماڵباتێکی ئەدەب دۆست و حەز بەهونەردا لەدایک بووم و گەورە بووم. باوکم مەلا بوو. فێری عەرەبی و دەرسی قورئانی کردم. هەردوو برا گەورەکانی من هەڵبەست یان کوردی و عەرەبی دەنووسی، حوجرەی باوک و براکانم پر پر بوون لە کتێبی جۆراوجۆر بوو.
بە شیعر دە ستت پێکرد وە دواتر بەرەو دونیای ڕۆمان چوویت بۆ تۆ کارێکی قورس نەبوو؟
من بە زوویی نەچومە لای ڕۆمان. لە سەرەتای ژیانم دا خەریکی شیعر بووم، پاشان دەستم بە وەرگێران و لێکۆلینە وە کرد. هەتا نە گەیشتمە تەمەنی چل ساڵی ڕۆمانم بڵاو نەکردەوە. ڕاستە کارێکی قورس بوو. زەحمەتی زۆرم کێشا. بەڵام ئەمە خۆشترین زەحمەتکێشان بوو بە ڕای من.چونکە من وەکو کەسێکی ون بووم، مەست و سەرسام بووم، کاتی کە ڕۆمانم نووسی خۆمم بینی، هاتوومە تە سەر ڕێگای ڕاست و دروست.
رۆمانە کانت کارکردنە لە ناو مێژوودا ئایا سە خت نیە؟
مێژووی کورد و کوردستان، هەر وەها مێژووی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کانی و ژێدەری هەزاران چیرۆک و ڕۆمانن. من حەز لە سەفەری بەرەوە ڕابردوو دەکەم. بە ڕای من ڕابردوو و مێژوی ئیمە ی کوردەکان زەویەکی نەکێڵندراو ە نەناسراوە. من هەوڵ ئەدەم کە لە مێژووی کوردی دا وەڵامی پرسەکانی ئەمرۆ بدۆزمەوەمو ببینم.هەزاران پرس هەیە وەڵامیان لە نێو لاپەرەکانی مێژوو دا هە یە.
بەڕای تۆ پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیران و دە سەڵات دە بێت چون بێت؟
رۆشنبیر ئەگەر خۆ بە دەسەڵات نەبینێ ڕۆشنبیر نیە. مەبەستم ئەوە کە ڕۆشنبیری ئاستێکی گەورەی دەسەڵاتی ئەخلاقیە. ڕەقیب و چاودێری سیاسەتمەدارە. هەڵەیان قەبوول ناکا و ناتوانێ بێدەنگ بمینێ. بە تایبەتی کاتی کە دەسەڵات خەڵک لە کۆلان دە کوژێ و لە زیندانان ئەشکەنجەیان دەدات، زوڵمی ئاشکرا بکرێت. من ڕۆشنبیران بە دو بەش دەزانم: بەشێک چاوبەستراو ە، بەشێک دەنگ بەرز و سەرکێشە. لە مێژووی ئەدەبی کوردی دا سەیدای ئەحمەدی خانی نموونەی ڕۆشنبیری دژ بە دەسەڵات و دەنگبەرزە، هێچ زوڵمی میر و زوڵمی نەیارانی قەبوولی ناکات. نموونەی دووهەمین مەلای جزیریە، کە بە ڕاست شاعیرێکی گەورەی هەمان سەردەمە. بەڵام بە ئەرکی ڕۆشنبیری ڕانە.نە بوو. هەر پەسنی میر دەدا و پێی دەگوت: هەر کەسی دژبەری جەنابت بێ دەبێ سەری بە شەمشێر بفرێنی!!! من لە ڕۆمانی میرنامە دا باسی ئەم مژارەم کردووە.
چ ڕیگایە ک بە دروست دەزانی بۆ بەستاندارکردنی زمانی کوردی؟
من هەر دەڵیم کە زمانی کوردی یەک نیە، گەلێک زمان هەیە، زمانی #سۆران#ی (کورمانجیی ناوەراست) و زمانی کورمانج (کورمانجیی باکور) و زمانی زازاکی یان دملکی و هەر وەها.. ئەم دیاردە ئاسایی و لە نێو میللەتەکانی دیکەش هەیە. لە هۆلندا سێ زمان هەیە، زمانی فەرمی لە سویسراش، عەیب نیە ئەگەر کورد خاوەن سێ زمان بن. ستاندارکردنی کە جەنابت باسی دەکات، پرۆژە و پرۆسەسێکی دوور و درێژە بەر لە هەر شتێ بە هەوڵی دەسەڵاتێکی سەربەخۆیی مەرکەزیی دە کرێ. بەڵام لە کورمانجی باکور دا ئێستا هەوڵەکان ستانداردکردن بە پێش دا دەچن. ئێمە ئەتوانن بڵێن کە ئێستا زمانێکی کورمانجیی ستاندارد هەیە. بە داخەوە ئاگاداری زێدە دەربارەی پرۆژەی ستانداردکردنی سۆرانیم نیە. نازانم ئایا نووسەرانی کوردی سۆرانینووس لە #سەقز# و #کەلار# یەکن، لە #سلێمانی# هەر وەکو لە #سنە# دەنووسن؟ داوای تێکەلکردنێش هەیە کە مومکنە لە داهاتوو دا بە ئەنجام بێ، هەر زاراوەیەک سوود لە زاراوی تر بستینێ. بە داخەوە کە ئێستا بالانس لە نێوان کورمانجی و سۆرانی دا زۆر کەمە، بەم هۆێە خەتەر زیاترە.
ڕایە ک هەیە دەڵی جان دۆست نوسەری حیزبیکی دیاری کراوە و بەرگری لە سیاسە تی لایەنێک دەکات؟
من بیستوومە.. بەلێ ڕایەکی هیچ ڕاست نیە و زالمانەیە. من لایەنگری هیچ حیزبێکی سیاسی نیم. تێدەگەم کە مەبەستیان چیە. ئەوان فکر دەکەن کە من لایەنگرت پارتیم و سیاسەتی سەرۆکی هەرێم پەسەند دەکەم. هێچ ڕاست نیە.. بە پێجە وانەوە من وتارم هەیە کە ڕەخنە لە شەخسی بەرێز مەسعود دەگرم. کاتی کە لە خۆپێشاندانی شاری سلێمانی لە مانگی شوباتی دو هەزار و یانزدە خەڵک کوژران من بە توندی ڕەخنە م گرد. وتار کە م بە زمانی عەرەبیە بە ڵام کەسانێک کە بە یەک چاو دەروان نایبینن. هەر وەها کاتی کە #سەردەشت# عوسمان تیرۆرکرا من کامپنێک لە نێوان نووسەران و ڕۆشنبیران دەستی پێکرد و ئیمزای نەرازیبوون کۆکردەوە و نزیک چل ڕۆشنبیر لە بن وتارێکی پرۆتەستۆیانە ئیمزاکردن. من دژی کوشتنی مرۆڤم. بەم هۆیە ئەگەر هێزێکی کوردی کەسانی کورد تیرۆر بکەن دەبێ بێدەنگ بم؟ من لە ڕۆمانی مژاباد دا ڕەخنەم هەتا لەکۆماری کوردستان گرتووە چونکە غەفوور مەحموودیان تێرۆر بوو. ئێستا پارتیێکی کورد دەسەڵاتی ڕۆژاوای کوردستانە. گوناهیان زۆرەدەبێ من بێدەنگ بم؟ من ڕەخنە لەوان دەگرم. ئەوان خەڵک دەکوژن، خوینی بێگوناهان ئەڕژێنن و منیش مورەکەب ئەڕێژم. ناوی بکوژان دەڵێم. ناوێکی تر نابێژم. مخابن ڕۆشنبیرانی باشووری کوردستان بە هەستی نەتەوی لە ڕەوشی ڕۆژاڤای کوردستان دەنێرن. خەلکی ئاسای ئەتوانن وا بن بەس بۆ ڕەوشنبیر وابن؟ لە شاری عاموودا شەش گەنجی کورد بە دەستی پەیەدە کوژران، هیچ ڕؤشنبیرێکی باشووری دەنگی نەکرد!. لە وێ و لە وێ مرۆڤ کوشتن، دەربەردەر کردن، خستنە زیندانان.. ئەگەر ئەم ڕۆشنبیران ئاگای لە ڕووداوەکان نەبێ نابێ واتاکە ڕووداوەکان نین یان ناراستن. من دەبینم، دەبیسم و ڕەخنە دەکەم. ڕەخنەکانی منی سیاسی فانتازی و خەیاڵ نین.
دوبارە دەکەم، من لایەنگرێ هیچ حیزبێکی سیاسی نیم. تەحەددی ئەکەم یەک وتار، یەک ڕێز، یەک وشە مەدحێکم بۆ دەسەلاتانی کورد کردبێ بابیهێن. من دەزانم کە هێزێکی سیاسی هەیە ڕەشکردنی جان دۆست مەبەستیانە. حەوسەلەی وان ڕەخنە قەبوولناکات.
دواین کارت ڕۆمانی کۆبانیە ناوەڕوکی ڕۆمانە کە چیە؟
کۆبانی گەورەترین ڕۆمانی منە. مەبەستم لاپەرەکان زۆرن ناوەرۆکە ی بەرخۆدانی تێکۆشەرانی کوردە، ئاستی باڵای کە ژنی کوردە گەییشتوویە دەردەبڕێ، پەریشانی، سەختی، من دەبینم ئەمە لە ڕۆمان زیاتر داستانە. ئێستا بە فارسی و سۆرانی وەردە گێرێ. عەرەبیەکەی ئامادەیە و لە گەورەترین بڵاوکراوەکانی عەرەبی دەردەچێت. کورمانجێش نازانم کەی دەردەکەوێ. سوپاس بۆ ئارامیی و سەبری خوێنەر.
(دیوانی جان)ی لە ئەستەمبول ودوبەی چاپ کرد.
http://www.nrttv.com/NRT2/Detail.aspx?Jimare=22392