- لە نزیک قەزای حەویجە بۆمبێک بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی جێگری پارێزگاری کەرکووکدا دەتەقێتەوە و ناوبراو ڕزگاری دەبێت، لە کەرکووکیش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە پۆلیسێک برینداردەبێت، هێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووکیش دەستیان گرت بە سەر حەشارگەیەکی چەک و تەقەمەنیدا.
- لە مەراسیمێکدا لە شاری هەولێر بەرێوبەرایەتی شێونەوار بە هاوکاری کۆمسیۆنی بوژانەوەی قەلای هەولێر و بەشی شوێنەوارناسی لە زانکۆی سەلاحەدین دەست پێکی یەکەم قۆناغی هەڵکۆڵین بەدوای شوینەوار لە قەلای هەولێر دەستی پێ کرد.