هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک).
سیامەند موعینی (لەدایکبووی مەھاباد) سیاسەتوانی چەپی کورد و ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە. سیامەند موعینی لە کۆنگرەی پێنجەم ھەتا حەوتەمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (لە #15-10- 2016# ھەتا #02-05-2024# ) لەگەڵ زیلان ڤەژین ھاوسەرۆکی ئەو حیزبە بوو.
ژیان
سیامەند کوڕی سولەیمان موعینی سەرکردەی دیاریی پێشووی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ھەروەھا برازای خانە موعینی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە.
موعینی پێشتر پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە.ئەو دوای ئەوەی لە کۆمەڵە جیابووەتەوە، لە وڵاتی سوێد ژیاوە و لە بواری مافەکانی مرۆڤدا چالاک بووە. ئەو لە پێنجەمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە 15-10- 2016 لەگەڵ زیلان ڤەژین بە ھاوسەرۆکایەتیی ئەو حیزبە ھەڵبژێردران و ھەتا کۆنگرەی حەوتەمی حیزبەکە لە 02-05-2024دا لەو جێگەیە بوو.[1]