ناو: فوئاد
ناوی باوک: تاهیر سادق
ساڵی لەدایکبوون: 1938
$ژیاننامە$
-لە ساڵی 1938دا لە دایکبووە، لە ساڵانی 1945-1950 خوێندنی خوێندنگەی سەرەتایی ئیمام قاسمی لە کەرکووک تەواوکردووە. لە ساڵانی 1954-1959 بەشی بازرگانی لە خوێندنگەی نەوت بە زمانی ئینگلیزی خوێندووە.
-بڕوانامەی کامبریج لە ئینگلیزی و ئاڕ ئێس ئەی لە لەندەن وانەکانی بازرگانی وەرگرتووە.
-لە ساڵانی 1964-1967 لە هیند لە زانکۆی (پوونا) بەکالۆریۆسی لە بازرگانی وەرگرتووە.
-لە دوای ڕاپەڕین بووە ڕاوێژکار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، ساڵی 2006 خانەنشینکراوە.
-خاوەنی (27) پەرتووک و (4) فەرهەنگ دەیان وتار و لێکۆڵینەوە.[1]