دەرهێنەر (هاوڕێ مستەفا حەمەحسێن) ، لەدایکبووی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمە، سەرەتای کاری هونەری لەگەڵ تیپی مۆسیقای منداڵانی #سلێمانی# لەگەڵ مامۆستا دلێر ئیبراهیم وەک کۆرس دەست پێ کردووە.
- ساڵی 1983 لەگەڵ مامۆستا ڕزگار کەریم دەستی کردووە بە کاری شانۆیی و لە شانۆیی منداڵە بچکۆلەکە و گەشتی چارەنووس بەشداربووە.
- ساڵی 1986 لەگەڵ شەهید (ئەریوان) ی خاڵۆزای لە شانۆیی پەتا سپیکە وەک ئەکتەر بەشداربووە.
- ساڵی 1991 دوای ڕاپەڕین لە دەستەی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان بووە لەگەڵ (هاوار) ی برایی و کاک دانا سالار و فەرەیدون محەمەد بەشی دۆبلاجی کوردییان درووست کردووە کە ئەو تەلەڤزیۆنە وەک خوێندنگەیەکی هونەری بووە بۆ دەرهێنەر.
- لە دوای ساڵی 1992 بەشداری درووست کردنی فیلمی کردووە وەک ستافی پشت کامێرا، لەگەڵ زۆر لە دەرهێنەرەکان، وەک (کامەران ڕەئوف و ئاراس ڕەشید و مامۆستا جەلیل زەنگەنە) وەک مۆنتاجی دەنگ و سپێشەڵ ئیفێکت و مۆنتاجی وێنە و وێنەگرتن بەدەوام بووە و زیاتر لە (30) فیلمی ڤیدیۆیی لە پرۆدەکشن و پۆست پرۆدەکشن کاری کردووە.
- ساڵی 1999 نووسین و دەرهێنانی بۆ کورتە فیلمی (نامۆ) کردووە، کە لە یەکەم فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە سلێمانی چوار خەڵاتی بە دەستهێناوە.
- ساڵی 2000 کاری دەرهێنانی کورتە فیلمی (کۆتاییەکان) کردووە، لە دووەم فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە سلێمانی حەوت خەڵات و لە ئیتاڵیاش خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێناوە.
- ساڵی 2001 کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی کۆمیدی (کڵۆڵەکان) کردووە.
- ساڵی 2002 نووسین و دەرهێنانی بۆ فیلمی (گێژاو) کردووە.
- ساڵی 2005 نووسین و دەرهێنانی بۆ زنجیرە درامای (گەڕان بە دوای سێبەرەکان) کردووە.
- ساڵی 2007 کاری دەرهێنانی بۆ زنجیرە درامای کۆمیدی (فەنتەڵۆس) کردووە.
- ساڵی 2012 نووسین و دەرهێنانی بۆ فیلمی سینەمایی (تارمایی جەنگی پێشوو) کردووە.
- ساڵی 2013 کاری دەرهێنانی زنجیرە درامای کۆمیدی (کاریکارتۆن) کردووە.
- ساڵی 2015 نووسین و دەرهێنانی بۆ زنجیرە درامای کۆمیدی (بنی هەمانە) کردووە. [1]