ناو: دلێر
ناوی باوک: ئیسماعیل حەقی
ناوی دایک: ئاتوول
ڕۆژی لەدایکبوون: #31-12-1952#
شار: #سلێمانی#
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە
ساڵی 1976 کۆلێژی ئەدەبیات بەشی دیراساتی کوردی- لقی ئابووری لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە
ساڵی 1983 ماستەر لەنەخشەکێشانی ئابووری لە زانکۆی دانتسک (Donetsk) لەیەکێتی سۆڤێت بەدەستهێناوە، دواتر لەئینستیوتی خۆرهەڵاتناسی سەر بەئەکادیمیای زانستی سۆڤێت لەمۆسکۆ ساڵی 1988 دکتۆرام لەمێژوی هاوچەرخی کورد دا بەدەستهێناوە.
ساڵی 1989 گەڕاوەتەوە کوردستان و بووە بە#پێشمەرگە#.
لە ساڵی 1992 ەوە بوە بەمامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەدین – #هەولێر#.
لە ساڵی 1996 بوو بە بەڕێوەبەری چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین.
لە ساڵی 1998 بوو بە ڕاگری کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری، تا 2005.
دواتر لە هەڵبژاردنی ساڵی 2005، خولی دووەم ،بە ئەندام پەڕڵەمانی کوردستان هەڵبژێردرا، تا ساڵی 2009، دواتر خانەنشین بوو، ئێستا لە سلێمانی دەژی. [1]