سالار عەبدوڵڵا ئەحمەد ئاسراو بە سالار تاوگۆزی
-ساڵی 1983 لە دەڤەری #شارەزوور# دایک بووە.
-ساڵی 2005 بڕوانامەی بەکالۆرۆسی لەبەشی عەرەبی لەکۆلێژی زمان لەزانکۆی سەلاحەددین بەدەستهێناوەو یەکێک بووە لە خوێندکارە یەکەمەکان.
-ساڵی 2012 بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبی بەراورد بەدەستهێناوە. ماستەر نامەکەی سەبارەت بە بونیادی شوێن بووە لە ڕۆمانی هێلانە)ی حوسێن عارف و (الجحیم المقدس)ی بورهان شاوی کە باس لەئەنفال و کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەدانی کورد دەکەن لەلایەن ڕژێمی #بەعس#ەوە کەدواتر ماستەرنامەکە لەسەر داوای ئەندامی لێژنەی تاوتوێکردنەکەی (پ. د.عادل #گەرمیان#ی) لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و یەکێتی نوسەرانەوە چاپکرا.
-ساڵی 2015 بووە بە خوێندکاری دکتۆرا و لەدوو مانگی داهاتوودا تەواوی دەکات. دکتۆرانامەکەشی سەبارەت بەکاراکتەری ئاینییە کەلێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆ - کلتووریە سەبارەت بە ڕۆمانی عێراقی هاوچەرخ لە 2003-2016.
-ماوەی 7 ساڵ وانەی ئایینی لە حوجرەو مزگەوتەکانی بیارە و شارەزوور و #هەولێر# خوێندووە.
-لەسەرەتای دامەزراندنی ڕێکخراوی (دابڕان)ەوە وەک دەستەی نوسەرانی گۆڤاری دابڕان ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوەکە، کاری کردووە.
-لەساڵی 2012ەوەلە زانکۆی سەلاحەددین مامۆستایە و لەبەشەی (ڕاگەیاندن) لەکۆلێژی ئاداب و لە بەشی (زمانی عەرەبی) لەکۆلێژی پەروەردەی هەولێر و کۆلێژی مامۆستا بووە. ئێستاش لەکۆلێژی پەروەرەی شەقڵاوە لەبەشی زمانی عەرەبی مامۆستایە.
-لەساڵی 2003 وەک نوسەرو وەرگێڕ و پێشکەشکارو بەڕێوەبەرو سکرتێری نوسین لەدەستگاکانی ڕاگەیاندن کاری کردووە، دوایین کاری میدیاییشی بەرپرسی بەشی عەرەبی دیجیتاڵ میدیای گۆڕان بووە.
-دوو کتێبی چاپکراوی بەزمانی عەرەبی هەیە. بەناوی(بنية المکان في ڕوايتي الجحيم المقدس وهيلانة- دراسة مقارنة) و (لغة العشق وزمن الأنفال-قصيدة مترجمة) کە ئەمەی دواییان لە تونس چاپکراوە.
-چەندین وتارو توێژینەوەو وەرگێڕانی بە زمانی عەرەبی و کوردی بڵاو کردووەتەوە.
-چەندین وتارو شیعری کوردی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و لەڕۆژنامە جیهانیەکاندا بڵاو بوونەتەوە.
-لەچەند چالاکی و کۆنفرانسێکی ناوخۆیی و دەرەوەدا بەشداری کردووە کە دواهەمینیان لە مانگی (2)ی ساڵی (2019) بوو لەزانکۆی ئەزهەر لەمیسر و چەند ناوەندێکی ڕووناکبیری ئەو وڵاتە.
-لەلایەن زانکۆی سەلاحەددین و کۆمەڵەی ڕۆشنبیرانی پێشکەوتنخوازی شەقڵاوەو بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری وارماوا، بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی پێبەخشراوە.
-زمانەکانی کوری و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی دەزانێت.[1]