- لەئەنجامی سێ تەقینەوەی خۆکوژی لەشاری کەرکووک و قەزای دوزخورماتو زیاتر لە 40 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، یەکێک لە تەقینەوەکانیش کۆمیتەی 1ی ڕێکخستنی یەکێتی لەگەڕەکی ڕەحیم ئاوای کردۆتە ئامانج.
- فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، لەبەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت کە لە ئەمرۆ، چوارشەممەوە پڕۆسەی کشانەوەی گەریلاکانیان لەناو خاکی تورکیا و باکوری کوردستانەوە دەستپێدەکات.
- مزگەوتی یەکێک لە گەڕەکە کوردیەکانی قەرەتەپە بۆمبڕێژدەکرێت و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و برینداربوون.