سۆزان جەمال محەمەد ئەمین
لە #15-03-1974# لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هەر لەوێ تەواو کردووە، لە ساڵی 1992 لە زانکۆی سەلاحەدین کۆلیژی پەروەردە بەشی بایۆلۆژی وەرگیراوە، لە ساڵی 1996 زانکۆی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1997- 2005 لە زانکۆی سلێمانی کۆلیژی زانست بەشی بایۆلۆژی مامۆستا بووە، لە ساڵی 2005 لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم سەرەتا وەک ئەندامی ستافی نووسین و دواتر وەک سکرتێری نووسین لە گۆڤاری زانستی سەردەم کاری کردووە. لە ساڵی 2009 ەوە بووە بە سەرنووسەری گۆڤارەکە.
لە ساڵی 1994 ەوە کاتێک خوێندکاری زانکۆ بووە، دەستی بە نووسین و وەرگێڕان کردووە.
لە ساڵی 2005-2012 ئەندامی ستافی نووسینی گۆڤاری تەوار بووە.
چەند ساڵێک لاپەڕەی زانستی بۆ هەفتەنامەی زانکۆ و ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ئامادە کردووە.
لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا بابەت و وتاری دەربارەی کێشەکانی ژن و کۆمەڵگە و سایکۆلۆژی و پەروەردەی منداڵ و بابەتی زانستی، بڵاوکردۆتەوە و خاوەنی 19 کتێبە، 7 یان لە نووسینی خۆیی و 12 یان وەرگێڕانە.
سۆزان جەمال لە ئێستادا سەرنووسەری گۆڤاری زانستی سەردەمە و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1-ژن لەبەردەم قەیرانەکاندا- نووسین، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2004.
2-ژن لەسەردەمی دیموکراسیدا- وەرگێڕان، یەکێتی ژنانی کوردستان-چاپی یەکەم 2004، چاپی دووەم -چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی- کەرکووک- 2008.
3-باخچە نهێنییەکە- ڕۆمان - وەرگێڕان لەئینگلیزییەوە - بۆ نەوجوانان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم- 2005.
4-سایکۆلۆژی منداڵ- نووسین، بەڕێوبەرێتی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، 2006.
5-بەرگریکردن لەمافەکانی ژن- وەرگێڕان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2006.
6-رۆژنامەگەریی و ڕۆژنامەنووسی هاوچەرخ- وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ ڕۆژنامەنووس لوقمان غەفور، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2006.
7-رووەکەکان- نووسین، بەڕێوەبەرێتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، 2007.
8-سایکۆلۆژیی ژیانی هاوسەرێتی- وەرگێڕان، خانەی وەرگێڕان 2007.
9- من هەم من شەڕانگێزم-سایکۆلۆژی، وەرگێڕان، خانەی وەرگێڕان 2008.
10-سایکۆلۆژیی و ڕۆشنبیریی منداڵ- نووسین، بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی2008.
11-خۆشەویستی و وزەی دەروونی- وەرگێڕان، خانەی وەرگێڕان 2009.
12-سایکۆلۆژیی و مێیەتی- نووسین، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریان، 2009.
13-کۆئەندامی هەرس- وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ خوالێخۆشبوو ئەکرەم قەرەداخی، خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا 2009.
14-چارەسەری سروشتی بۆ؟ وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ خوالێخۆشبوو ئەکرەم قەرەداخی، خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا 2009.
15-نەخۆشی شەکرە، وەرگێڕان بەهاوبەشی لەگەڵ خوالێخۆشبوو ئەکرەم قەرەداخی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2009.
16-خۆکوشتن، وەرگێڕان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم،2011.
17-لەگەڵ سایکۆلۆژیادا- نووسین، بەڕێوبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، 2012.
18-پەیوەندییەکانی ژن- نووسین، لەسەر ئەرکی سندوقی کۆمەکی داهێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری-2013
18-یەک ملیۆن پرسیار لەسەر سێکس، بەرگی یەکەم-وەرگێڕان- دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - 2013
19-یەک ملیۆن پرسیار لەسەر سێکس، بەرگی دووەم -وەرگێڕان - دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - 2013
20- ڕەوشی ژن لە ئیسلامدا، وەرگێڕان، ئامادەیە بۆ چاپ.
ئامادەکردنی: لوقمان غەفور حەمە ساڵح