پیاوی کەچەڵ هەر هیندەی زەحمەتە کڵاوەکەی لێ بەربیتەوە.
لە کوردەواردا ئەو کەسانەی کە سەریان کەچەڵە، بەردەوام کڵاو لەسەدەکەن، بۆ ئەوەی عەیبی کەچەڵییەکەیان داپۆشن، کەچەڵەکان زۆر بەوریاییەوە هەڵسوکەوت دەکەن، بۆ ئەوەی کڵاوی سەریان دانەکەوێت و عەیبیان ئاشکرا نەبێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە عەیبی خۆی داپۆشێت و نەیەوێت ئاشکرابێت. [1]