وا مەکە کەس گووت بە کڵاوی نەپێوێ. ( )
لە کۆمەڵگەدا پێودانگی کۆمەڵایەتی هەیە کە لە نەریتەوە سەرچاوەی گرتووە، بەهۆیەوە هەڵسەنگاندن بۆ کەسایەتی مرۆڤەکان دەکرێت، مەبەست لە کەسێکە کە ڕەفتار یان کردارێکی هێندە خراپی ئەنجامدابێت، لەکەداربووبێت و کەسایەتی لەدەستدابێت، لە کۆمەڵگەدا هیچ کەس بۆ هیچ بابەتێک پرسی پێنەکات. [1]