تۆ ها دەکەی من هو دەکەم...تۆ ژن دێنی من شوو دەکەم.
بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان کچ و کوڕێک بەکاردێت، لەکاتی ئەوی بیانەوێت هاوسەرگیری بکەن، بەڵام بەیەکەوە ڕێکنەکەون. مەبەست لەوەیە هەر کەس لە ژیاندا خەریکی خۆیەتی، کەس بۆ کەس دانامێنێت، هەموو کەسێک ژیانی خۆی دادەمەزرێنێت و دەچێتە جێگە و ڕێگەی خۆی.[1]