ئارد ئەتەقنێ، قنگ ئەلەقنێ.
ئارد ئەتەقنێ: مەبەست لە پڕۆسەی ئاردبێژانەوەیە بە هیڵکە، (هێڵەک ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ بێژانەوەی ئارد بەکاردێت) لە کوردەواردا ژن بە چیچکانەوە دادەنیشێت و ئارد دەبێژێتەوە، هەموو جەستەی دەلەنگێت، دەڵێن ئەگەر پیاو بیانوو بە ژن بگرێت، پێی دەڵێت: کە ئارد دەبێژیتەوە، قنگ دەلەقێنی. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بیانووی خۆڕایی بە خەڵک بگرێت. [1]