مەیموون جوان نەبوو ئاووڵەشی دەرکرد.
مەیمون خۆی جوان بوو، ئاووڵەشی دەردا.
مەیمون خۆی جوان نەبوو، ئاووڵەشی لێهات.
مەیموون زۆر جوان بوو، ئاوولەشی گرت.
مەیموون فرە جوان بوو، ئاووڵەشی دەرکرد.
مەیموون بەم جوانییە و بالووکەشی لە دمی بێ.
ئاووڵە: خڕوێلکە جۆرێک نەخۆشیی پێستە، مرۆڤ دەیگرێت، بەزۆری منداڵان تووشی دەبن، پێستیان بریندار دەبێت و چاڵ چاڵ دەبێت، هەندێک جار دەبێتە هۆی کوێربوونی چاو یان مردنی کەسەکە، کەسێک خۆی چەند خراپ بوو، بەکردەوەکانی ئەوەندەیتر خراپ بوو یان کەسێک نەنگییەکی هەیە، نەنگییەکی تریشی بەسەردا بێت. [1]