کڵاش بۆ دۆمەژن باشە.
کڵاش: جۆرێک پێڵاوی کەلەپووریی کوردییە، بنەکەی لە پەڕۆیە و سەرەکەی چنراوێکی سفتی سپییە، دۆم: خێڵێکی کوردن لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان نیشتەجێن و خەریکی کاری دەستیین، دۆمەژن: مەبەست لە ژنی دۆمە، مەبەست لەوەیە هەر پیشەیەک بەدەستی وەستای خۆی باش درووستدەکرێت. [1]