ئاردی بەهاروویە هەموو نانێکی لێ دێ
بەهاروو: پێشی دەوترێت: گەنمە بەهارە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، جۆرێک گەنمی کوردیی باشە، کاتێک دەکرێت بە ئارد، هەموو جۆرە نانێکی لێ درووستدەکرێت، چونکە ئاردەکە بەپێزە. بۆ کەسایەتی مرۆڤێک بەکاردێت کە زۆر گونجاو بێت، لەگەڵ سرووشتی باش و خراپی هەموو کەسێکدا بگونجێت. [1]