ئاردش وێژان، کەیەکش ڕێژان
وێژان: بێژراوە، کەیەک: کەپەک یان سۆ، ڕێژان: ڕێژراو. بە کەسێکی دەستڕەنگین دەوترێت کە کارێکی زۆر بەباشی پوخت و ئامادەکردبێت و هیچ زیاد و کەمێکی نەبێت یان لە کاردا خراپییەکانی لابردبێت و باشییەکانی هێشتبێتەوە، ئەوەش نیشانەی وەفاداری مرۆڤە بۆ کارەکەی. لە بەشە شێوەزاری سلێمانیدا ئەم پەندە واتە: ئاردی بێژراوە، سۆی ڕێژراوە. [1]