ئارد خوەی لێ کرد و بێژنگ خوەی لێ کرد بە دارا.
خوە: وشەیەکە تایبەت بەشێوەزاری کرمانجی ژووروو، واتە: ئارەقکردنەوە (فەرهەنگی خاڵ)، بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ بێژانەوەی ئارد بەکاردێت، ئاردێک کە شێی کردبێتەوە، بە بێژنگ نابێژرێتەوە، چونکە هەموو کونی بێژنگەکە دەگرێت، بۆ ئەوەی بێژنگەکە بەکار بهێنرێتەوە، بە دارێکدا هەڵدەواسرێت، تا وشک ببێتەوە. دواتر دەتەکێنرێت و بەکاردێتەوە. بۆ دوو هاوڕێ بەکاردێت، کە لەیەک زویرببن و لەیەک دوور بکەونەوە. [1]