ئارد بێخ دڕک جەمە و ناوێتەو.
ئارد دەنکۆڵەی وردە، گەر بڕژێتە ناو دڕک و داڵ، بە کەس کۆنابێتەوە، بە ماڵێک بێسەروبەر دەوترێت کە ئەندامانی خێزانی بە هۆکاری جۆراوجۆر لەیەک زویربووبن، هەر کەسە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، پەل بکوتێت، خێزانەکە بەتەواوی لەیەک هەڵوەشابن و نەتوانن جارێکی تر بەیەکەوە کۆببنەوە. [1]