پیاوی زۆربڵێیان بردە دۆزەخ، گوتی: دارەکەی تەڕە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە لە خێزاندا بەتەندرووستی پەروەردە نەکراون، لەناو کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا بەردەوام قسە دەکەن. بۆ کەسێک بەکاردێت لەسەر ڕەفتار و کرداری ناشرینی خۆی بەردەوام بێت، لەسەروو هەمووشییەوە بیانووی بۆ بهێنتەوە و ڕەوایی پێبدات. [1]