پیاوی ژن بژێر، دەکەوێتە ژێر.
لە کوردەواردا هەم کچ و هەم کوڕ لە سەرەتای ژیانیانەوە بە گەنجی دەخرێنە بەر تاقیکردنەوەی ژیان و دەچنە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە، بەڵام هەندێک کەس لەبەر ڕاڕایی دوادەکەون. بۆ پیاوێکی ڕاڕا بەکاردێت کە بەردەوام ئافرەتی بۆ بدۆزنەوە و بە دڵی نەبێت، کورد وتەنی هەر بیبژێرێت، نەک بیهێنێت. [1]