پیاوی درێژ عەقڵی لە چۆکی دایە.
عەقڵ: بیر و هۆش. چۆک: ئەژنۆ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردەواردا بەپێی لێکدانەوەی باوان، هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی زیرەکی کەسەکان بەپێی باڵا کراوە، پێیان وایە ئەوەی باڵای بەرزە، کەمێک نەزانن. بۆیە کورد دەڵێت: (ئەوەی خرە ئەقڵی پڕە، ئەوی قووچە، ئەقڵی پووچە). بۆ کەسەک بەکاردێت کە باڵای زۆر بەرزبێت و کەسایەتییەکی لاوازی هەبێت و کەمێک نەزان بێت.[1]