ترس نیوەی لەشکرە.
مێژووی ترس هێندەی مێژووی مرۆڤی هۆشمەندە، لەو کاتەوەی مرۆڤ بیردەکاتەوە، ترس لە بیر و خەیاڵیدا درووستبووە بەرانبەر بەو سرووشتەی کە تێیدای ژیاوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەگەر کە دوو لەشکر بەرانبەر یەک بوەستن، کامیان ترسا، دەبێتە نیوەی ئەوی تر یان دووەم لەشکریان دەبێتە دوو ئەوەندەی ئەوی تر. [1]