کڵاش خوەت بکەرە سەرین.
کڵاش: جۆرێک پێڵاوی کەلەپووریی کوردییە، بنەکەی لە پەڕۆیە و سەرەکەی چنراوێکی سفتی سپییە، سەرین: جۆرێک پێخەفە لە کاتی خەوتندا دەنرێتە ژێر سەر، بۆ ئەوەی مرۆڤ بەئارامیی بنوێت، مەبەست لەوەیە لە ژیاندا منەت لە دۆست و دوژمن هەڵمەگرە، بە کەمی خۆت ڕازی ببە. [1]