کارێ بکە بۆ سواو، نە سێخ بسووزێ، نە کەواو.
سێخ: مەبەست لە شیشی گۆشت برژاندنە. کەواو: کەباب جۆرێک خۆراکی کەلەپووریی کوردییە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، کەسانی ڕیشسپی لە کۆمەڵگەدا پێگەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتیان هەیە، لە کێشە و گرفتەکاندا نێوەندگیریی دەکەن، مەبەست لەوەیە کەسێک نێوەندگیریی دوو لایەنی دژ بەیەک بکات، دەبێت بەشێوەیەک ڕێکیان بخاتەوە کە لەسیان مەغدوور نەبن. [1]