کارێ بەر وەختی وەکوو پادشاهێ سەر تەختی.
هەموو کار و کردەوەیەک لە کات شوێنی خۆیدا بەهاداریی هەیە، چونکە هەندێک کار لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، دواتر ئەنجامیش بدرێت بێبەها دەمێنێتەوە، مەبەست لەوەیە مرۆڤ هەر کارێک لە کات و شوێنی خۆیدا ئەنجامبدات، لە ژیاندا هیچ زیانێک ناکات و وەک پاشای ماڵی خۆی وایە. [1]