کار، شمشێر ئەیکا، نەقەڵغان.
شمشێر: ئامێرێکی جەنگییە پێکدێت کە تیغێکی دەم پانی دوو دیوی نووک تیژ. قەڵغان: دەستکارێکی گردی پانە، لە چەرم درووستدەکرێت، لە جەنگدا وەک بەربەستێک دژی شیر و تیری دوژمن بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی بەشی سەرەکی و کارای ئیش و کارە، قورسایی تەواوی کارەکەی لەسەرە و بەشی بنەڕەتی کار ڕادەپەڕێنێت. [1]