ئازار نابێ، بێ دۆ، نیسان نابێ، بێ درۆ.
ئازار: مەبەستە لە مانگی ئادار، نەورۆزە، لەو مانگەدا باران و گیا زۆر دەبێت، ئاژەڵ تێرەخۆرە دەبێت و شیر زۆر دەبێت، بۆیە ژنان مەشکە دەژەنن و دۆ زۆر دەبێت، هەروەها مانگی نیسانیش لە نەریتی ناوچەکەدا وایە، خەڵکی درۆی تێدادەکەن. مەبەست لەوەیە کە هەر شتێک لە دۆخی تایبەتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت. [1]