مردن وشترێکە لەبەر دەرکی هەموو ماڵێ دەخەوێ.
وشتر ئاژەڵێکی چوارپێی و لە ناوچە بیابانییەکاندا زووربەی ماڵ خاوەنییەتی، لێرەدا مەبەست لە ژیان و مردنە، واتە: هەموو کەسێک کاتێکی دیاریکراو دەژیی، لەهەر پێگەیەکی کۆمەڵیەتیدا بێت، ڕۆژێک ژیانی کۆتایی دێت و دەمرێت، مەبەست لەوەیە کە مردن دۆخێکی سرووشتییە، هەموو جەستەیەک قۆناغێکی دیاریکراو دەژیی و کوتایی دێت. کەس نییە لێی بەدەربێت.[1]