سووریی خۆر لە نیوەڕۆدایە.
لە وڵاتی کوردەواردا بەتایبەتی لە ناوچەی گەرمیاندا و لە وەرزی هاویندا، نیوەڕوان بەهۆی بوونی تیشک خۆرەوە ئاووهەوا زۆر گەرم دەبێت، واتە: لەنیوەڕواندا پلەی گەرمی دەگاتە ئاستێکی زۆر بەرز، ئیش و کار تاقەتپڕوکێن دەبێت، مەبەست لەوەیە هەموو کارێک کاتێکی هەیە کە زۆر بەپەرۆشەوە ئەنجامدەدرێت. [1]