ساڵی 1963 لە #هەڵەبجە# لەدایکبووە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە سیاسییەکاندا.
لە ساڵی 1979 لە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە پەیوەندی بە شۆڕش دەکات.
ساڵی 1999 دەبێتە ئەندامی مەڵبەندی 1ی #سلێمانی# یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
ساڵی 2002 دەبێتە کارگێڕی مەڵبەندی 1ی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
ساڵی 2008 دەبێتە ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
جگە لە کاری سیاسی خەریکی نووسینە و خاوەنی چەند پەرتووکێکە، دواین پەرتووکی لە ساڵی 2017 بە ناونیشانی (پیر محمەو/فڕین بەرەو ماڵی خۆڵەپەتێ) لە هەڵەبجە بڵاوکرایەوە.
ڕۆژی #24-09-2018# وەک یەکەم پارێزگاری هەڵەبجە لە مێژوودا دەستنیشاندەکرێت.
ڕۆژی #27-09-2018# لە بەردەم #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و #کەریم شنگالی# وەزیری ناوخۆ سوێندی یاسایی خوارد.
ڕۆژی #08-10-2018# بەفەرمی دەبێتە پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.[1]