ئاوات عەبدولغەفور حسێن ئەحمەد
ساڵی
1947 لە
خانەقینخانەقین لەدایکبووە، لە ساڵی 1961یەکەوە چۆتە ڕیزی خەباتی پیشەیی و سیاسیی کوردایەتییەوە. هەر لەسەر خەباتی پیشەیی خوێندکاران لەلایەن ڕژێمی عیراقەوە دەستگیرکراوە، پاش چەند مانگێک لە دەستی پۆلیس هەڵدێ و پەیوەندیی دەکات بە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستانەوە. لە دامەزرێنەران و سەرکردەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانە. ساڵی
1975 دوای ئاشکرابوونی ڕێکخستنەکان دەچێتە ئێران و ساڵی
1976 حکومەتی شای ئێران لەگەڵ خاڵە شەهاب و هاورێکانی تەسلیمی بەعسیان دەکاتەوە.
ساڵی
1979 بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و جارێکی تر پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە. ساڵی
1980 دەچێتە دیمەشق و لەوێ دەبێتە بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی و شۆرشی نوێ و بەو هۆیەوە دۆستایەتی لەگەڵ ئۆجەلان دەکات. لە قۆناغی جیاجیادا چەندین بەرپرسیاریی لەناو حزب و شۆرش، دوای ڕاپەرینیش، لەناو حکومەتی هەرێمدا وەرگرتووە. ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بووە.
لە 12-03-2015 کۆچی دوایی کرد.