ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لەرۆژی22یپووشپەریساڵیی. هەتاوی، بەرامبەربە 13یژوئیەیی.ز، دیپلۆمات-تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەشاری وییەن، بەهۆی پلانێکی لەپێشدا دارێژراوو لەسەر مێزیوتوووێژ دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزب،کاک عەبدوڵڵاقادریئازەر، ئەندامیکۆمیتەی ناوەندی و نوێنەریحیزب لەئورووپا و دوکتور فازل ڕەسووڵیان کردەئامانجی تێرۆرو شەهیدیان کردن. لەراستیدا ڕێژیم به و کارەی، لەهەمبەرنیازپاکی و پڕەنسیپیئاشتیخوازانەی د.قاسملوو بەمەبەستی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی نەتەوەیی،رێوشوێنی تێرۆریستیی گرتەبەرو به و کرداره و گەلێک کردەوەی هاوچەشنی دیکە،لەپێوەندی لەگەڵ جیابیران و نەیارانی و لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات، "تێرۆریسم"ی کردووەتەناسنامه و سیاسەتێکی ڕەسمی و هەمیشەیی خۆی، سیاسەتێک کەرەوتێکی دانەبڕاوەی بەدواوەبووەلەسەرکوت و داپڵۆسینی جیابیران، تێکۆشەران و ئازادیخوازانی وڵاتەکەمان.
خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان؛
لەبەرەبەری 24ەمین ساڵوەگەڕی شەهید کرانی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانیدا،هەر وەک ساڵانی پێشوو،بۆ ڕێز گرتن لەخەبات و تێکۆشانی شەهیدانی وییەن و نیشاندانی وەفاداری بەرێبازیان،هەروەها بۆ مەحکووم کردنی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران،لەهەموو خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان داواکارین کەلە22ی پووشپەڕی ئەمساڵدا بەهەر شێوەیەک و لەهەر شوێنێک پێتان دەکڕی بەرەچاو کردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە، ناڕەزایەتی و بیریی هاوخەباتی خۆتان دەرببڕن:
-لەبەر کردنی جل و بەرگی کوردی
-هەڵکردنی ئاڵای کوردساتن و کەڵک وەرگرتن لەرەنگی" ئاوی ئاسمانی" بەشێوەی جۆراوجۆر
-کوژاندنەوەی چرای ماڵەکان بۆ ماوەی 3 دەقیقە،لەکاتژمێر 11ی شه و بەکاتی تاران(لەشەوی 22ی پووشپەڕدا)
با بەحەرەکەتیئێعترازی،یادی قوربانیانی دەستی تاوان و تێرۆریزم بکەینەهەوێنی یەکڕیزی و هاوخەباتی،هەر وەک ڕابردوو بسەلمێنین کە،رێبازی قاسملووی ڕێبەر،رێبازی نەتەوەیی-دێموکراتیکی نەتەوەی خەباتکارو ماف ویستی کورده،با به ئەمەگ ناسییەوەوەفاداریی خۆمان بەرێبازی شەهیدانی وییەنچەند پات بکەینەوه، و به هەڵوێستی بوێرانه و بیری شۆڕشگێڕانەمان،بەرهەڵستی دوژمنانی ئازادی ببینەوەویاد ورێبازی شەهیدانی 22ی پووشپەڕ بەرز ڕابگرین.
وەفاداری وبەردەوامی بۆ ڕێبازی شەهیدانی وییەن
سەرکەوتن بۆ بزووتنەوەی نەتەویی-دێموکراتیکی خەڵکی کوردستان؛
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیسیۆنی تەشکیلات
پووشپەڕی 1392ی.ه