#چەمچەماڵ#، ئاوێنە نیوز: بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرێتی تەندرووستی چەمچەماڵ، کە وێنەیەکی دراوەتە ئاوێنە نیوز، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (1/1 تا 30-06-2013)، لە نەخۆشخانەی ئەندازیار شەهید هۆشەنگ ئازاد بۆ منداڵبوون (2159) کە (543) منداڵ بەشێوەی نەشتەرگەری و (1916) منداڵ بەشێوەی سرووشتی لەدایکبوون.
ئامارەکە ئاشکرای دەکات ئەو منداڵانەی لەدایکبوون (1050) کچ و (1109) کوڕ بوون، هەروەها (15) منداڵی دوانە لەو ماوەیەدا لەدایکبوون. [1]
#09-07-2013#