ساڵی 1926 لە #سلێمانی# لەدایکبووە، نزیکەی 20 گۆرانیی لە ڕادیۆی بەغدا تۆمارکردووە، یەکەم گۆرانیی لە #10-10-1948# لە بەغدا تۆمارکردووە.
ساڵی 1946 لەگەڵ #سەعید ناکام# پەیوەندی دەکات بە کۆماری کوردستانەوە لە #مەهاباد# و دەبێتە پێشمەرگەی کۆمار. پاش ڕووخانی کۆمار دەگەڕێتەوە سلێمانی.
پیشەی کارگوزار بووە لە قوتابخانەی دەرگەزێنی سەرەتایی کوڕان.
لە #21-09-1998# لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.[1]