- لە گەڕەکی واستی شاری کەرکووک بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە کە دەورییەیەکی هێزەکانی پۆلیسی ئامادەی کردبووە ئامانج حەوت پۆلیسی دەورییەکه و حەوت هاوڵاتی برینداربوون.
- لەناو دەریاچەی دەستکردی پارکی سامی عەبدولرەحمان لەشاری هەولێر ژن و پیاوێک دەخنکێن.
- لەمیانەی هەڵبژاردنی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی داهاتوی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان شەڕە بۆکس لەنێوان پارێزەرانی یەکێتی و پارتیدا ڕوویدا.