ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی مەلا مەحمود کوڕی مەلا عەلی کوڕی فەقێ محەمەد کوڕی کوێخا دەروێشی ئارمردەیە.
لە عەشرەتی نەخوساوین ، بەشێکیان لە ئێراق و بەشێکیان ئێران، باوکی مەلای گوندی (#بلەکێ#) بووە و ناسراوە بە (مامۆستا مەلا مەحمودی بلەکێ) و لە ساڵی (1924) لە گوندی (ئارمەرد) لەدایکبووە، لە تەمەنی بیست ساڵیدا
لە خزمەت (مامۆستا مەلا خالیدی موفتی) زادە دا ئیجازەی عیلمی وەردەگرێت و زۆرینەی تەدریسی لە گوندی (بلەکێ)بووە کە ماوەی (17) مودەڕیس بووە تێیدا و ماوەسێ سێ ساڵیش مودەڕیسی خانەقای چەمپاراو بووە،
(60)تەمەنی کردووە لە ساڵی (1984) بەر بۆردومانی هێزەکانی ئێراق دەکەوێت و وەفات دەکات.
٭ جەنابی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا کوڕی ئەو زاتە خوێنەوار و خواناسەیە و لە ساڵی (1948) لە گوندی (چەمپاراو) لە دایکبووە ، دوای دوو سێ ساڵ چوونەتە گوندی (بلەکێ) لە چوار ساڵی و پێنج ساڵیدا دەستی بە خوێندنی قورئان کردووە لە حزمەت باووکیدا (1960) دەستی کردووە بە عیلمەکان و (ئەحمەدی و تەسریفی زەنجانی) لەبەر کردووە و خوێندوویەتی دوایی ئەوە دەستی کردووە بە خوێندنی (فتح القریب) (انموزج) و (اظهار) و ئیتر لەم مەرحەلەیەدا لە ساڵی (1960)چووەتە حوجرەکەی باوکی و لە ماڵەوە ڕۆشتوە لە ساڵی (1961) دەستی کردووە بە پەرتووکی (تسریفی مەلا عەلی) ڕیسالەی (وزع و استعارە)و دوایی ئەمە دەستیکردووە بە (شەرحی جامی) لە دوای ئەوە چووەتە گوندی (#سوێر#)بۆ ناوچەی (#بانە#)بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا سەید محەمەد واژەیی نەمامی) نەخێتکی تری لە (شەرحی جامی) خوێندووە.
٭ پاشان چووەتە گوندی (وشکەدەرە) بۆ خرمەت (مامۆستا مەلا ڕەسوڵ باوەسەینی ) پاشان چووەتە ناوچەی (#سەردەشت#) بۆ گوندی (#گۆرانگە#) و بۆ خزمەت (مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین) لە (مرفوعات)ی جامیەوە دەستی پێ کردووە هەندێکی خوێندووە.
پاشان چووەتە گوندی (بێشاسب) بۆ خزمەت مامۆستا مەلا ڕەسوڵ ناوێک مودەتێ ماوەتەوە و پاشان هاتۆتەوە بۆ گوندی (سوێر) بۆ خزمەت مامۆستا (سەید محەمەدی نەمامی سوێری) پاشان لە ساڵی (1964) چووەتە گوندی (#ئەڵمانە#) لە خزمەت (مامۆستا شێخ حسێن هەنگەژاڵی)دا پەرتووکی (سیوطی) دەخوێنێت.
پاشان چووەتە گوندی (#سماقوڵو#)لە ناوچەی سەر شیوی سەقز و مودەتێک لەوێش دەمێنێتەوە.
پاشان چووەتە گوندێ (#نزارە#) بۆ (#پێنجوێن#) بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا حسێنی هیندی) ماوەیەک دەمێنێتەوەو پاشان چووەتەوە ناوچەی (بانە) بۆ گوندی (#شوێ#) بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا مستەفای مودەڕیسی) کە موجیزی باوکی بووە مودتێکی باش خوێندوویەتی.
پاشان هاتۆتە شاری سلێمانی و (بۆ خزمەت)مامۆستا (سەید عارفی خورماڵی) و دەستی کردووە بە خوێندنی پەرتووکی (شرح نظام) لە زانستی سەرفدا، پاشان لەوێ ڕۆشتوە و بۆ مزگەتی (شێخ بابا عەلی) بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا عەبدوڵڵا هەجیج)ی (مغنی الطلاب) و فەرئیزی (منهاج)ی خوێندووە پاشان دەستی کردووە بە (عەبدوللە یزدی) لە زانستی مەنتیقدا.
پاشان چووەتە خزمەت مامۆستا (مەلا عەبدولڕەحیمی پەرخی) و دەستی کردووە بە خوێندنی (آداب البحث والمناظرە)ی شێخ ئیسماعیلی گلنبوی، پاشان چووەتە مەحەدی ئیسلامی لە مزگەوتی گەورە ماوەی ساڵێک دەمێنێتەوە لەو ماوەیەدا دەچێتە مزگەوتی (#پیرەمەگرون#) لە خزمەت مامۆستا مەلا حسێنی دەشتێوی (عەبدوللە یزدی)تەواو دەکات.
٭ (1967) دەچێتە مزکەوتی قازی بۆ خزمەت (مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ)، بەڵام قازی خۆیی دەرسی نەدەوتەوە، پاشان چووەتە مزگەوتی دارۆغا بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا سەعیدی زمناکۆیی) و پەرتووکی (شەرحی عەقائیدی نەسەفی) لە خزمەتا دەخوێنێت.
پاشان چووەتە هەڵەبجە بۆ مەحەدی ئیسلامی و مودەتێک لە هەڵەبجەیا لە خزمەت مامۆستا (مەلا ساحێب و مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز) دەرسی خوێندووە و تایبەتیش زۆر ئیستیفادەی لە دەرسە تایبەتییەکانی (مامۆستا مەلا عوسمان) کردووە.
پاشان چووەتەوە بۆ (بانە) بۆ خزمەتی باوکی و دەستدەکات بە پەرتووکی (مختسر المعانی) لە زانستی بەلاغەیا پاشان دەستی کردووە بە پەرتووکی (جمع الجوامع).
پاشان ڕۆشتوە بۆ خزمەت مامۆستا (سەید جەلالەددینی حسێنی) جەلدی دووەمی (جمع الجوامع) ی لە حزمەتا خوێندووە و خوێندنی تەواو کردووە.
٭ دوای مودەتێک وازدەهێنێ لە هەموو شتێک و دەست دەکات بە ئیشکردن، بەڵام لەسەر قسەی باوکی دەگەڕێتەوە و لە ساڵی (1970) دەستدەکات کاری مەلایەتی سەرەتا لە گوندی (سارداو) دەبێت و ژن و ماڵیش پێکەوە دەنێت، پاش ساڵێک چووەتە (مێشەرۆ) لە ناوچەی پێنجوێن.
پاشان لە ساڵی (1976) ئیمتحانێک کرایەوە لە ئەوقافی هەولێر و ئەمیش بەشداریکردوو دەرچوو و دامەزرا بۆ یەکەمجار لە گوندی (#واژە#) دوایی ئەوە لە #چۆڵمەک#ی بازیان و #چوارتا# پێشنوێژ و وتار خوێن بووە و هەر لەبەر ئەوەش ناونراوە بە مەلا عەبدوللەی چوارتایی.
٭ کاتێکیش ئەم لە (چوارتا) بووە ، باوکی لەگەڵ (1500)کەسدا ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی (1984)کوژراوە؛
پاشان بۆ دواجار مامۆستا چوارتا جێدەهێڵێت و لە شاری (#سلێمانی#) جێگیر دەبێت و تا ئێستا هەر لەو شارەدا نیشتەجێیە.
مامۆستا لە ڕووی ئەکادیمی و خوێندنی خارجیشەوە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە و الحمداللە لەو ڕووەیشەوە خزمەتی باشی پێکردووە و بەردەوام لە مەداریسە شەرعیە حوکمەیەکانیش دەرسی وتۆتەوە و لە هەمان کاتیشدا بەردەوام لە ماڵەوەش فەقێ و قوتابی لە خزمەتیداو کەڵک لە زانست و تاقەو تواناکانی وەردەگرن و چەندین فەقێ و قوتابی لەسەر دەستیدا پێگەیشتوون و ئیجازەیان وەگرتووە.
٭ ئەم زاتە تا بڵێی خوێنەوار و خاوەن فەزڵ و عیلمە و یەکێکە لە مەلا باش و زانا دیار و تاقانەکانی شاری (سلێمانی) و هەر لە سەردەمی فەقێیەتییەوە زیرەک و لێهاتوویی پێوە دیار بووە و هەندێک لە پەرتووکەکانی لەو سەردەمەوە لەبەر کردووە!
و تا بڵێی زاتێکی خاوەن شەخسییەت و بە سام و نەفس بەرزە، هەر کاتێک دەیبینی بە پرسیارەکانی دڵ زیاتر پاڵ پێوە ئەنێ بۆ عیلم و ئەدەب، خاوەن دڵێکی ساف و بێ کینەیە، زۆر جارانیش کە بە خزمەتی گەیشتووم ئامۆژگاری ئەوە بووە لەگەڵ عیلمە ئالەکاندا قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەری ئازیز پشت گوێ نەخرێ و لەبەر کرێت! [1]