یەکشەممە، 28 تەمموز 2013 08:02
ZKW: بەڕێوەبەری ئەوقافی #سۆران# دەڵێت: ئەمساڵ 268 کەس لە سنووری هەرچوار شارۆچکەی سۆران فەریزەی حەج جێبەجێ دەکەن، ئێستا ئامادەکاری بۆچوونی حاجیان و خولی ڕێنمایی بۆیان دەکەینەوە و لە ناوەڕاستی مانگی 9 حاجیانی سۆران بەرەو سعودیە بەرێ دەکەون.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران وەیسی سەعید بۆ ڕادیۆی زاری کرمانجی وتی: لە ناوەڕاستی مانگی 9 حاجیانی سنووری هەرچوار شارۆچکەی سۆران، مێرگەسۆر، #چۆمان#، #ڕواندز# کە 268 کەسن، لەنێوانیان دا 70 ئافرەتن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #هەولێر# بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەون.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران ئەوەشی گوت، ساڵانە پێش چوونی حاجیانی سۆران ئێمە خولی ڕێنمایی جۆراوجۆر لە بوارەکانی ئیداری و شەرعی بۆیان دەکەینەوە بۆ ئەوەی لە کاتی چوونیان بۆ سعودیە بتوانن بەئاسانی بگەنە هەموو شوێنەکان، لەگەڵ ئەوەیش سەرجەم پێداویستییەکانی حەجمان بۆ دابین کردوونە.