لەسێ ڕۆژی جەژندا 5 ڕوداوی هاتوچۆ لەشاری کەرکووک و دەوروبەری ڕویانداوە و بەهۆیانەوە 8 کەس برینداربون.
شاخەوان ناسیح، کەرکووک: بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی کەرکووک، عەمید عومەر جەعفەر، ئەمڕۆ، یەکشەممە، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لەسێ ڕۆژی جەژندا پێنج ڕوداوی هاتوچۆ لەشاری کەرکووک ودەوروبەری ڕویانداوە، ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەرکووک – سلێمانی لەنزیک ناحیەی قەرەهەنجیر ڕویداوه و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربون، لەسەر ڕێگای بەغدادو لەنزیک قەزای داقوقیش لەروداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربون، لەناو شاری کەرکووکیش سێ ڕوداو ڕویداوه و بەهۆیەوە یەک کەس برینداربوە.
لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ئازادی، دکتۆر گەیلان قادر، ئاماری ڕوداوەکانی سێ ڕۆژی جەژنی بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاندو وتی، له و سێ ڕۆژەدا 12 کەس مردون و 29 کەس برینداربون کە 12 یان منداڵن.
ئاشکراشیکرد، 30 نەشتەگەری ئەنجامدراوه و 1700 کەسیش داخلی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون و 79 حاڵەتی لەدایکبون-یش هەبوە.
- 11-08-2013