جەژنی ئەمساڵی ڕەمەزان پاکترین جەژن بووە لەکۆیە و کەمترین ڕووداو ڕوویانداوە تەنیا یەک منداڵ بەرووداوی ئۆتۆمبیل گیان لەدەست دەدات وچوار ئافرەتیش بریندار دەبن ئەو ئامارەش بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆر کەم ڕوداو ڕویانداوە.
لەلای خۆشیەوە، ئیبراهیم مەناف بەرێوبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەکۆیە بە(خەندان)ی ڕاگەیاند:"ئەم جەژنەپاکترین جەژنە لە چاو ساڵانی ڕابردوو هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕوویان نەداوە و کەسیش بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دەستگیر نەکراوە".
بەرێوبەری پۆلیسی کۆیەش عەقید شوکروڵا بە(خەندان) ڕاگەیاندووە:"بۆجەژنی ئەمساڵ پلانێکی تۆکمەمان دانابوو بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و سەرجەم هێزەکانمان بەشه و و بەرۆژ خزمەتی هاوڵاتیانیان دەکرد".
لەدرێژەی قسەکانیدا بەرێوبەری پۆلیسی کۆیە وتیشی:بەهاوکاری دەزگا ئەمنیەکان و هۆشیاربونەوەی هاوڵاتیان کەمترین ڕووداو ڕویان داوە.
بەرێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە شۆرش کاکە بە(خەندان)ی ڕاگەیاند:سوپاس بۆخودا لەم جەژنەدا ڕوداوی هاتوچۆ زۆر کەم ڕویانداوە. تەنیا لە سێیەم ڕۆژی جەژن ئۆتۆمبیلێک لە ڕێگای تەق تەق-کۆیە وەرگەرا چوار ئافرەت بریندار دەبن و مندالێکی تەمەن دوو سالان دەمرێت کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
- 11-08-2013