لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان نزیکەی 150 مزگەوت لە بواری دروستکردندایە، بەپێی ئاماری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیش تاکۆتایی ئەمساڵ ژمارەی مزگەوتەگان لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار هەزار مزگەوت تێپەڕدەکات.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: ئێستا نزیکەی 150 مزگەوت لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا لەقۆناغی بیناسایدایە و تا کۆتایی ئەمساڵیش ئەو مزگەوتانە تەواو دەبن.
نەقشبەندی وتیشی: "ئێستا ژمارەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 900 مزگەوتە، بە تەواوبوونی ئەو مزگەوتانە لە کۆتایی ئەمساڵدا ژمارەی مزگەوتەکانی هەرێمی پێنج هەزار تێدەپەڕێنێت".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکراشیکرد: زۆربەی ئەو مزگەوتانەی ئەمساڵ دروستکراون لەسەر ڕووبەرێکی فراوان و بەپێی ڕێنماییەکانی وەزاتی ئەوقاف و لەسەر ئەرکی خێرخوازان و دەوڵەمەندەکانی کوردستان دروستکراون.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بەژمارەی پەرستگاو مەزراگه و کەنیسەکانی هەرێم ڕایگەیاند: ئێستا 96 کەنیسە و 325 مەزار و پەرستگەی مەسیحی و ئێزیدیەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە.
- 24-08-2013