گۆڤاری گزنگ گۆڤارێکی ئەدەبی و ڕۆشنبیریبوو لەلایەن لقی #کەرکووک#ی یەکێتی نوسەرانی کوردەوە، یەکەم ژمارەی لە (1 نیسانی 1972) لەچاپخانەی شیمال.
لەڕاستیدا وەکوو گۆڤار خۆی نەناساندوە، بەڵام لەزۆربەی سەرچاوەکاندا وەکوو گۆڤار باسکراوە.
(ڕەزا شوان) سەرپەرشتی دەرچوونی یەکەم ژمارەی کردوە لەناو شاری کەرکووک، کە هەزار دانەی لێ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەگەرچی چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لەئاست خواست و پێویستدا نەبوە، بەڵام بۆ ئەو سەردەمە مژدەو سەرەتا و هەنگاویکی گرنگبوو، نوسینی بابەتەکانی یەکەم ژمارەش لەلایەن ئەندامانی لقی کەرکووکی یەکێتی نوسەرانی کوردەوە نوسراوە.
بەڵام بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەو سەردەمە و گوشارخستنە سەرنوسەرانی کورد لە کەرکووک و نەبوونی دارایی پێویست نەتوانراوە ژمارەی دووەمی گۆڤارەکە لەکەرکووک چاپ بکرێت و بڵاوبکرێتەوە.
بەبڕیاری پارێزگاری کەرکووکی ئەو سەردەمە گۆڤارەکە و بارەگای لقی کەرکووکی یەکێتی نوسەرانی کورد داخراو دەست بەسەر کەل و پەلەکاندا گیرا.
دواتر گۆڤاری گزنک لەشاخ درێژەی هەبوەو هەریەک لە (حەمە کەریم عارف و محەمەد موکری و ئەحمەدعارف) سەرپەرشتی دەرچوونیان کردوە، لەچاپخانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاپ و بڵاوکراوەتەوەو تا ساڵی(1991) (17) ژمارەی لێدەرچوەو دواتر وەستاوە.
ساڵی (2004) دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەکەرکووک، سەرلەنوێ درێژەی پێدراوەو و ژمارەکانی دوای ئازادکردنی کەرکویش لەچاپخانەی #وەزارەتی پەروەردە# لە#هەولێر# چاپکراوە و بڵاوکراوەتەوە.
داستان شوانی