دڵسۆزان یەکێتیەکان و کەسوکاری شەهیدان:-
جارێکی تر، یەکێتی، چاوی ئومێدی دەبڕێتەوە متمانەی ئێوەو درێژە بە خەباتی دەدات، هەتا کوردەواری، ئازادو خۆشگوزەران بآ، دڵنیاین، بیرتان نەچۆتەوە کە یەکێتی پێشمەرگەو تێکۆشەرانی، لە شۆڕش ڕاپەڕیندا، چۆن ڕۆژگارە سەختەکانی بە کۆڵنەدان گۆڕی، لەبری سەنگەرچۆڵکردن، درێژەی بە خەبات دا هەتا سەرکەوتن، ئێستاو ئایندە، کەوتەوە بەر ویژدانی دەنگدانی ئێوە:
یان دیموکراسی، سەروەری یاسا، خۆشگوزەرانی ژینگەیەکی جوان.
یاخود.. قۆرخکاری، کۆنە پارێزی شێواندنی ڕاستیەکان.
دەنگدان بەو یەکێتیەی کە ئەنفال کیمیاباران ڕاگواستن، کوردایەتیەکەی نەگۆڕی.
دەنگدانە بە سازانی نیشتمانی بە گەڕانەوەی پرۆژەی دەستور بۆ پەرلەمان.
دەنگدانە بە ژیانێکی ئاسودە بۆ کەمئەندامان، بە مافی ڕەنجدەران لاوان، یەکسانی ژنان و پیاوان.
دڵسۆزان!
گیانی شەهیدان، هەستی مام جەلال و ئازادیخوازان لاتانە. بۆیە، دەنگدانتان بە لیستی سەوزی یەکێتی، خەونەکانتان بەدی دێنآ، یەکێتیەک، چارەی خۆنوسین، بەهیچ دەستکەوتێک ناگۆڕێتەوە.
دەنگدان بە لیستی (102)
دەنگدانە بە یەکێتیی نیشتمانی، ئازادی وئاوەدانی.
لیستی (102)
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هەرێمی کوردستان
28-08-2013