بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ، 14 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و 142 کەسی تریش برینداربوون.
ڕائید ئاسۆ حەمە خەسرەو بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، 185 ڕووداوی هاتوچۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ تۆمار کراون، کە بەهۆیانەوە 14 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 142 کەسی تریش برینداربون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ وتیشی: سەرپێچییەکانی هاتوچۆ بەڕێژەیەکی بەرچاو لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕوویان لە زیادبوون کردووە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش لێپێچینەوەیان بەرانبەر سەرجەم سەرپێچیکارەکان کردووە. [1]
PUKmedia هەردی ئەبوبەکر