کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,172
وێنە
  123,500
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,950
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەهابەدینی سورەوەردی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شەهابەدینی سورەوەردی
شەهابەدینی سورەوەردی
شەهابەدینی سورەوەردی، یەکەم شەهیدی زانست و فەلسەفەی کورد، کێ بوو؟
زانا و فەیلەسوفی کورد، سورەوەردی، بە زۆر شێوەی جیاواز ناوی هاتووە. زۆرینە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە ناوی تەواوی بریتی بووبێت لە شەهابەدین ئەبولفەتوح یەحیا کوڕی حەبەشی کوڕی ئەمیرەکی سورەوەردی. بەپێێ ئیبن خەلەکان پیتی (ک) بۆ بچووکردنەوەیە بۆ وشەی (ئەمیرەک) کە بریتیە لە (میر) وئەم پاشگرە لە کوردی نوێدا ماوە. لەبەر زیرەکی و کارامەیی چەندین نازناوی جیاوازی تری بۆ دانراوە.
سورەوەردی لە ساڵی 1155 ز دا لە سوروەرد (سورەبەرد) لە نزیک زنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. چەند سورەوەردیەکی تری ناسراو هەبوون، بەڵام ئەمیرەک لە هەموویان ناودار تر بووە. بەپێی شەمسەدینی #شارەزوور#ی کە هاوسەردەم و شاگرد و هاوڕێی بووە و هەندێک سەرچاوە بە خزمیشی دادەنێت، سورەوردی لە منداڵیدا چووەتە شارەکانی وەک مەراغە، ئەسفەهان و زانستەکانی فەلسەفەفە و ماتماتیکی خوێندووە و گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزی زانست و زانا و فەیلەسوفێکی ناسراوی سەردەمی خۆی بووە. سورەوەردی پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ زاناکانی ئەو سەردەمەدا هەبووە و هاوڕێیەکی نزیکی شێخ فەخرەدینی #ماردین#ی بووە و گۆڕینەوەی فکریان لە نێواندا هەبووە. شارەزووری پێی وایە کە سورەوەردی سەرەڕای ئەوەی کە هەمیشە خەریکی سەفەر بووە و سەردانی زۆر شاری جیاوازی کردووە، بەڵام زۆر حەزی لە مانەوە کردووە لە شاری #ئامەد# (دیار بەکر) دا. نزیک کۆتایی ژیانی ڕووی کردۆتە شاری حەلەب لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەتاوەکو شەهیدکردنی لەوێ ماوەتەوە.
شێخی ماردینی ئاماژەی بە زیرەکی و بە توانایی سورەوەردی کردووە و سەرەڕای ئەوەی کە تەمەنی سورەوەردی سەروو سی ساڵان بووە بەڵام بلیمەتی بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆر لە زاناکان ئێرەیی پێ بەرن. سورەوەردی ماوەیەک لە شاری حەلەب لەلای کوڕی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەمێنێتەوە و پلەو پایەی لای ئەو میرە کوردە زۆر بەرز دەکرێتەوە. ئەو ماوەیەی کە لە حەلەب بووە، زۆر خوێن گەرمانە خەریکی گفتوگۆی فەلسەفی بووە لەگەڵ کەسایەتیە ئاینیەکانی شاری حەلەبدا. لە ئەنجامدا زۆر جار بیروبۆچوونی فەلسەفی و دەربڕینی ژێربێژی (مەنتق) یانەی ئەم فەیلەسوفە دەبێتە مایەی نیگەرانی هەندێک لە کەسایەتیە ئاینیەکانی ئەو سەردەمە کە بە زەندیق (کافر) ناوی دەبەن و ئەو تۆمەتەی دەخەنە پاڵ و هەندێکیان ئەم هەواڵە دەگەیننە سەلاحەدینی ئەیوبی لە میسر و پێێ ڕادەگەیەنن کە مانەوەی ئەم فەیلەسوفە فیکری کوڕەکەی تێک دەدا. بە داخەوە سەلاحەدین نامە دەنێرێت بۆ کوڕەکەی و فەرمانی پێ دەدات کە لەناوی بەرێت. وا دەردەکەویت کە سەلاحەدین لەو سەردەمەدا وەک سەرکردەیەکی گەورەی دەوڵەتێکی کوردی جیهانی مەزن، نەی ویستووە خاڵی لاواز بدات بە دەست نەیارەکانیەوە و بڕیارەکەی وا دەردەکەوێت کە بنەمایەکی سیاسی هەبووبێت نەک فیکری.
کوڕی سەلاحەدینیش هەرچەندە زۆر ڕێزی سورەوەردی گرتووە، بەڵام نەیتوانیوە لە فەرمانی باوکی دەربچێت و فەرمانەکەی جێبەجێ کردووە و لە ساڵی 1191 ی زاینیدا لە تەمەنی 36 ساڵیدا ئەم کەڵە زانا کوردەیان کوشتووە. بۆچوونی زۆر هەیە لەسەر چۆنێتی کوشتنی، هەندێک دەڵێن داوای کردووە لە شوینێکدا لێێ بگەڕێن و خواردنی نەدەنێ و مردووە، هەندێکی تر دەڵێن بە پەت خنکێنراوە و هەندێک دەلێن لە ناو ژورێکی قەڵایەکدا سوتێنراوە. مردنی ئەم فەیلەسوفە کوردە جیهانیە هەرچۆنێک بووبێت، بە یەکەم شەهیدی زانست و فەلسەفی کوردی دادەنرێت لە مێژوودا.
دوای خۆی قوتابی و شاگردەکانی برەویان بە فەلسەفەی ئیشراق داوە، ئەو فەلسەفەیەی کە لە بنەچەدا یۆنانیە و ئەم تایبەتمەندی ڕۆژهەڵاتی/کوردی پێ بەخشیوە. بۆیە سورەوەردی بە دانەری قوتابخانەی فەلسەفەی ئیشراقی ڕۆژهەڵاتی/کوردی دادەنرێت. سورەوەردی لەو تەمەنە کورتەی ژیانیدا کە تەنها 36 ساڵ بووە، ناوی 49 کتێبی لەلایەن شارەزووریەوە هێنراوە کە ئەوە بلیمەتی ئەم کەڵە زانایە دەردەخات. بە داخەوە هەموو کتێبەکانی نەماون و ئەوانەش کە ماون هێشتا بەشێکیان هەر دەسنووسن.
بە بۆچوونی من، تێگەیشتن لە فیکر و فەلسەفەی سورەوەردی، تێگەیشتنە لە ڕابردووی کورد و هەتاوەکو لەو کەسایەتیە کوردانە تێنەگەین، کورد لە ڕووی فیکریەوە بزرە و ئەڵقەی گەشەسەندنی هزری کوردی ئەڵقەیەکە بە پچڕاوی دەمێنیتەوە تەنها بە تێگەیشتن لەوان ئەڵقە بچڕاوەکە گرێ دەدرێتەوە و تەواو دەکرێت.
تێبنی: وێنە دەستکردەکەی سورەوەردی لە دەستی ڕاستدا، وێنەیەکی خەیاڵییە و بنەمای مێژوویی نیە. وێنەکەی دەستی چەپ، کۆپی دوو پەڕەیە لە کتێبی (حکمة الاشراق) ی سورەوەردی. ئەو کتێبە نزیکی 29 ساڵ دوای کوژرانی سورەوەردی خۆی و نزیکی هەشت سەد ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 1220 ز دا نووسراوتەوە. ساڵێک لەمەوبەر لە 2012/4/23 دا لە شاری لەندەن بە بڕی هەزار و سەد و بیست و پێنج (1125) #پاوە#ن لە مەزاتخانەدا فرۆشراوە و هەرچەندە هەوڵێکم دا و پەیوەندیم پێوە کردن، بەڵام هەوڵەکەی من درەنگ بوو.[1]
#سۆران# حەمەڕەش
ئەم بابەتە 7,078 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پێنووسەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-03-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,078 جار بینراوە
QR Code
بیروڕاکانتان
تێبینی: تەنیا ئەو بیروڕایانە بڵاودەبنەوە کە تایبەتن بە بابەتەکەوە و تانە و تەشەریان بۆ کەس و لایەن تێدا نییە! هەروەها ڕێنووسی بیروڕاکان وەک خۆیان بڵاودەکرێنەوە و کوردیپێدیا دەستکارییان ناکات.
دەست خۆش بۆ ئەو روون کردنەوە جوانەت بەرێز کاک سۆران، لەمێژ بوو ئارەزووم بوو سۆراخێک لە سوهرەوەردی بکەم، دەبێ بڵێم بەداخەوە دین بۆ کورد لە قەدیم و نەدیمەوە و هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێ هەر بەڵا و نیکبەتی بووە! هەردەڵەی دژی کورد دروست کراوە، بەو هیوایەم نەسلەکانی داهاتوومان لەم زەلکاوە بۆ گەنە دەرباز بن و رێگای راست و واقعی خۆیان وەبینن! بە داوای لێ بووردنەوە کە بۆچوونەکەم کەمێک توندە!
سەید خدر.
25-03-2025 15:03:07

فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.174 KB 09-09-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!