گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #نەوجول# لە شارۆچکەی #کفری# پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1988دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ)دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە. (7) کیلۆمەتر لە شارۆچکەی #کەلار#ەوە دوورە، بە یەکێک لە گەورەترین گوندەکانی کوردستان دادەندرێت، لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان و ڕووبەرەوە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە (6000) هەزار کەسە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی #ڕزگاری-سموود# و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #کانی ماسی# و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #گێژەکان# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #چاڵەڕەش#. [1]
#11-06-2015#