عەدنان هونەروەر ساڵی 1976 لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ماوەی چواردە ساڵ مامۆستای قوتابخانە بووە. هەنووکە لە وڵاتی ئاڵمانیا دەژیەت. جیا لە چالاکی مەدەنی و مافی مرۆیی چەندین بەرهەمی وەک نووسین و وەگێڕان پێشکەش بە خوێنەران و هۆگرانی پەڕتووک کردووە، لەوانه:
• وەرگێڕانی پەڕتووکی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا لە نووسینی مەریوان هەڵەبجەیی بۆ سەر زمانی فارسی: (سکس و شرع و زن در تاریخ اسلام بە نازناوی: آرمان منوچهری)
• وەرگێڕانی پەڕتووکی شۆڕشی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سەردەم لە نووسینی مەلا بەختیار بۆ سەر زمانی فارسی (نهضت کوردستان و تحولات نوین)
• وەرگێڕانی افسانە محبت، صمد بهرنگی بۆ سەر زمانی کوردی (ئەفسانەی خۆشەویستی)
• وەرگێڕانی خەونی جاڵجاڵۆکەکان لە نووسینی شێرزاد حەسەن بۆ سەر زمانی فارسی (رؤیای عنکبوتها)
• هاتین بۆ غاریج بە شێوەی تەنز
شایانی ئاماژە پێدانە کە ئەم نووسەرە ڕێچکەی تەنزنووسینی گرتووەتە بەر و بەم زوانە دوو بەرهەمی دیکەی تەنز پێشکەش بە پەڕتووکخانەی کوردی دەکا. [1]