بازرگانی سیاسی بە خوێنی هاورێیانی ئێمە لەلایەن پارتیەوە تاوانە!
تەلەفزیۆنی زاگرۆس ی سەر بە پارتی دوێنێ 20-9-2013 دەربارەی کەیسی تیرۆری هاورێیانی ئێمە لە ساڵی 2000دا، بازرگانیەکی سیاسی ڕیسوابووی ئەنجامدا. تەلەفزیۆنی ناوبراو ئەو کەیسەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە بەرامبەر سەرکردایەتی ئەوکاتەی یەکێتی نیشتمانیدا وەکو کەرەستەیەکی بانگەشەی هەڵبژرادن لە دژی بزووتنەوەی گۆڕان و نەوشیروان مستەفا بەکارهێنا. دوو ڕۆژ لەوەبەریش یەکێتی نیشتمانی هەمان ئەو کردەوە ڕەزیلانەو قێزەونەی ئەنجامدا. ئێمەو کەسوکاری هاورێیانی گیان بەختکردوو بەتوندی نارەزایەتیمان دەربڕی و بە تاوانێکی دیکە لەدژی حیزب و لەدژی ئەو هاورێیانەو کەسوکاریان ناوزەدمانکرد.
لیرەشدا ئەوە دووپات دەکەینەوە پارتی کە خۆی تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین تاوان دژی هەڵسوڕاوانی سیاسی وخەڵکی نارازی و ئازادیخوازانی کوردستان، ئەهلیەتی ئەوەی نیە باسی تیرۆری ئەو هاورێیانەی ئیمە بکات و مافی ئەوەی نیە وەکو کەرەستەیەکی بازرگانی و پڕوپاگەندەی سیاسی بەکاری بهێنێ، جێگای نەفرەتی ئێمەو کەسوکاری هاورێیانی تیرۆرکراوو هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازی کوردستانە.
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
21-09-2013